پێشمەرگەیەک گیانی لەدەستدا

پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، ئەمڕۆ پێشمەرگەیەکی کۆمەڵە کۆمەڵە لە گەڕەکی ڕزگاری فیشەکی لە دەست دەرچووە و بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.


سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ڕاگەیاند "ئەمڕۆ تیمەکانی پۆلیس گەیشتوونەتە شوێنی رووداوێک لە گەڕەکی ڕزگاری کە پێشمەرگەیەکی کۆمەڵە لەبارەگاکەی خۆیاندا فیشەكی لەدەست دەرچووە و بەر سکی کەوتووە".

وتیشی "لەدوای گواستنەوەی پێشمەرگەکە بۆ نەخۆشخانە، نەشتەرگەری بۆ کراوە، بەڵام بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لە دەستداوە".

هاوڵاتییەكە ناوی (ر ، ن ) و لەدایکبووی 1964 لە ئێستادا لەلایەن پۆلیسی پارێزگای سلێمانییەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ گیانلەدەستدانی ئەو هاوڵاتییە كراوەتەوە و لێكۆڵینەوەش بەردەوامە .

هاوکات سەرچاوەیەک لە حزبی کۆمەڵەوە بە "سپی میدیا"ی ڕاگەیاند ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە بەرپرسی پەیوەندیەکانی حزبی کۆمەنیستی ئێرانە و بارەگای شاریان لە گەڕەکی ڕزگارییە لە سلێمانی.




PM:05:18:14/07/2017