وەزارەتی دارایی لەسەر مووچە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕێنمایی بۆ لێبڕینی مووچە دەرکرد.

ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی ڕێنمایی ژمارە (20)ی ساڵی (2017) بۆ لێبڕینی بەشێكی مووچەی فەرمانبەران و كارمەندانی كەرتی تایبەت دەركرد.

ڕێنماییەكەی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، واژوی ڕابەر سدیق، بریكاری وەزارەتی دارایی بەوەكالەتی بەسەرە و تایبەتە بە لێبڕینی ڕاستەوخۆ لەسەر داهاتی كارمەندانی كەرتی تایبەت و تێیدا هاتووە "دەبێت ساڵانە خاوەن كار ڕێژەی 5% لە مووچەی ئەو كارمەند و فەرمانبەرە ببڕێت و بیداتە فەرمانگەی باجەكان لەگەڵ بوونی چەند لێشكاندن و لێخووشبوونی یاسایی".

هەر "ئەم ڕێنماییە لە ڕێكەوتی بڵاوكردنەوەی لە ڕۆژنامەی فەرمی (وەقائیعی كوردستان) كاری پێ دەكرێت".




PM:05:56:15/07/2017