ژمارەیەک گەڕەکی هەولێر ٢٠ رۆژە ئاویان نییە

لە دوای چەژنەوە هەندێک گەڕەکی شاری هەولێر لە ئاو بێبەشن و لەو دەمەوە هیچ ئاویان نییە، هەندێک ماڵ ناچار بوون ماڵەکانیان چۆڵبکەن و بچەنە ماڵی خزمەکانیان لەگەڕەکەکانی تر.

هاولآتیان و شایەتحاڵەکان ئاشکرای دەکەن کە گەڕەکەکانی رۆژهەلآتی شارەکەو هەندێک گەڕەکی ناو شار ٢٠ رۆژ زیاترە ئاویان نییە.

هەندێک لەو خێزانانە ناچاربوون ماڵەکانیان چٶڵ بکەن و پەنا بەرنە بەر ماڵی خزمەکانیان لەگەڕەکەکانی تر، هەندێکیان هەر چەند رۆژێک بەتەنکەر ئاو دەکڕن.

هەفتەی رابردوو وەزارەتی شارەوانی و وەزارەتی کارەبا یەکتریان تۆمەتبار دەکرد و ئۆباڵی نەبوونی ئاویان دەخستە ئەستۆی یەکتری.





PM:08:24:15/07/2017