نرخی دۆلار دابەزینی بەرچاو بەخۆیەوە دەبینێت
بەیانی ئەمڕۆ ١٦ ی تەموز لەکاتی کردنەوەی بازاڕەکانی دراودا لە کوردستان دۆلار بەرامبەر دینار دابەزینی بەرچاوی بەخۆوە بینی.
خاوەنی نووسینگەی پشدەر ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکان بەم شێوەیە بە سپی راگەیاند:
- نرخی ١٠٠$ دۆلار بە ١٢٦ هەزارو ٦٠٠ دینار، دوێنێ نرخی ١٠٠$ دۆلار بە ١٢٦ هەزارو ٩٠٠ دینار بوو.
- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٤٥ هەزار دینار.
- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٦٣ هەزارو ٢٥٠ دینار.
نرخی دراوەکانی ولآتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:
- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ٣٥ هەزارو ٢٥٠ دینار.
- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٣٣ هەزارو ٦٠٠ دینار.
AM:09:49:16/07/2017