بەیانی ئەمڕۆ ١٧ ی تەموز لەکاتی
کردنەوەی بازاڕەکانی دراودا لە کوردستان دۆلار بەرامبەر دینار دابەزینی بەرچاوی
بەخۆوە بینی و ئەمە بۆ دوو ڕۆژ دەچێت دۆلار بەردەوام دادەبەزێت.
خاوەنی نووسینگەی پشدەر ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی
نرخی دراوە بیانییەکان بەم شێوەیە بە سپی راگەیاند:
- نرخی ١٠٠$ دۆلار بە ١٢٦ هەزارو ٥٠٠
دینار.
- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٤٤ هەزار و ٨٥٠ دینار.
- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٦٤ هەزار دینار.
نرخی دراوەکانی ولآتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:
- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ٣٥ هەزارو ٢٥٠
دینار.
- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٣٣
هەزارو ٧٠٠ دینار.