ئەم پارەیەی هەرێم لەلایەن بەغداوە دەستی بەسەرداگیرا

لیژنەی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێم پەیامێكی بەپەلە ئاراستەی حكومەتی هەرێم دەكات و داوادەكات، ەرچی زوە بەپەلە وەفدێك ڕەوانەی بەغدا بكات بۆ یەكلاییكردنەوەی پارەی گەنمی جوتیاران، ڕاشیدەگەیەنێت "پارەی سێ ساڵی بەروبومی جوتیاران لەلایەن بەغداوە دەستی بەسەرداگیراوە".

غەریب پێنجوێنی، لیژنەی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێم لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند "442 هەزار تۆن گەنمی ئەمساڵی جوتیاران بەحكومەتی عیراق فرۆشراوە، بەڵام تائێستا یەك دینار لەپارەكەی وەرنەگیراوە،  واتە بڕی  660 ملیار دیناری پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێم بۆ ساڵەكانی (2014 ، 2015 ، 2016) لەلایەن عێراقەوە دەستی بەسەرداگیراوە".

ئاشكراشیكرد، لیژنەكەیان لەڕۆژی 25ی ئایاری ئەمساڵدا لەكۆبونەوەیان لەگەڵ حكومەتی هەرێم پێشنیازیانكردوە، ئەو گەنمەی ئەمساڵ بەرهەمهاتوە حكومەتی هەرێم بۆخۆی بیكڕێتەوە و عەمباری بكات، "بەڵام بەداخەوە جێبەجێنەكرا".

لەپەیامێكیشدا بۆ فراكسیۆنە كوردیەكان پێنجوێنی وتی "پێویستە ئێوە وەكو نوێنەری كورد، حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران و وەزیرە پەیوەندیدارەكان بەو پرسە بانگهێشتی پەرلەمان بكەن و لێپێچینەوەیان لەگەڵدا بكەن".




PM:03:16:18/07/2017