مام رۆستەم، هەڵسوڕاوی دیاری بزووتنەوەی گۆڕان ڕوونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە و رەخنە لە هەندێك كەس دەگرێت كە وێنەیان بڵاوكردۆتەوە و دەڵێت " واز لەم ئوسلوبە بێنن".
مام رۆستەم لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك روونكردنەوەكەی بڵاوكردۆتەوە و نووسیویەتی "هەندێك خەڵكی بێ ئیش رەسمی منیان بڵاوكردەوە كە من لە سەفرە و كەیف و سەفای خۆمم، من نە پەرلەمانتارم و نە وەزیر و كابرایەك نیم دائیرەیەكم جێهێشتبێت و خەڵك لە قاپی وەستا بێت لەسەر ئیمزا و قەرار من".
ئەمەش دەقی روونكردنەوەكە..
سڵاو و رێز
هەندێك خەڵكی بێ ئیش رەسمی منیان بڵاوكردەوە كە من لە سەفرە و كەیف سەفای خۆمم، من نە پەرلەمانتارم و نە وەزیر و كابرایەك نیم دائیرەیەكم جێهێشتبێَت و خەڵك لە قاپی وەستا بێت لەسەر ئیمزا و قەراری من.
واز لەم ئسلوبە بێنن و با منافەسەی حزبی نەگاتە ئەم مستەوا. ئێستا پێویستە دەستكەینە ناو دەست یەك و خۆمان و خەڵك و وڵاتەكەیش بپارێزین. كوردستان تەحمول ئەم هەموو جنێو و شەڕە قسە و شەڕە دەنوكە ناگرێت.
من زۆر كات لە دەرەوەی وڵاتم و قەیچێكا با خەڵكش سەفەر بكات و ژیان و تەجروبەی وڵاتانی تر ببینێت، تۆزێك عەقڵی خوتان پاكەوە بكەن و بە مێشكێك جوان سەیر شتەكان بكەن.