بەهۆی شەڕێکەوە لەناو بازاڕی شاری
سەیدسادق دوو کەس کوژراون و حەوت کەسی دیکە برینداربوون.
دیاری ڕەفیق، قایمقامی قەزای سەیدسادق بە کەناڵی ئێن ئاڕ تی وتووە
"شەڕەکە بەهۆی شوێنی کارکردنی ئەو دوولایەنەوە بووە، کە کێشەیان هەبووە لەسەر
شوێنی کارکردن لەبازاڕی سەرەکی شاری سەیدسادق".
هاوکات حەیدەر حەسەن بەڕێوەبەری نەخۆشانەی شەهید شەوکەت وتویەتی
"بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکەمان ٨ برینداری ڕووداوەکەی وەرگرتووە و لەو
ژمارەیە یەکێکیان گیانی لەدەستداوە".
ڕوونیشی کردووەتەوە "بەهۆی سەختی برینەکانیانەوە، بریندارەکانی
دیکە ڕەوانەی شاری سلێمانی کراون، بەمەبەستی چارەسەری تەندرووستی خێرا".
بەپێی وتەی قایمقامی قەزای سەیدسادق ئەوکەسانەی شەڕیان کردووە خزمی
یەکترن و ئامۆزان، پێشترش ناکۆکی لەنێوانیاندا هەبووە.