سه‌رۆكى كۆمه‌ڵه‌ى شه‌هیدانى زیندوو ڕایگەیاند،
رۆژى شه‌ممه و یه‌كشه‌ممه‌ى داهاتوو مووچه‌ى كه‌مئه‌ندامانى سه‌نگه‌ر دابه‌شده‌كرێت.
قودسى عه‌لى قادر، سه‌رۆكى كۆمه‌ڵه‌ى شه‌هیدانى
زیندوو بە ماڵپەڕی دواڕۆژى وتووە "رۆژى شه‌ممه و یه‌كشه‌ممه‌ى داهاتوو 22 و
23ى ته‌موز، مووچه‌ى مانگى ئایارى2017ى كه‌مئه‌ندامانى سه‌نگه‌ر دابه‌شده‌كرێت".
ڕوونیشی کردووەتەوە "ئه‌مڕۆ پاره‌كه گه‌یشتۆته
بانكه‌كان و فه‌رمانده‌كان، به‌ڵام كاته‌كه‌ى دره‌نگبوو، بۆیه دابه‌شكردنى مووچه‌كه
دواخرا بۆ به‌یانى و دوو به‌یانى كه له‌و دوو رۆژه موچه‌ى ته‌واوى كه‌مئه‌ندامانى
سه‌نگه‌ر دابه‌شده‌كرێت".
هەروەها ڕوونیکردووەتەوە ئه‌وانه‌ى له شه‌ڕى
دژ به داعش كه‌مئه‌ندام بوون نزیكه‌ى 12 هه‌زار كه‌سن و له ئێستادا زۆربه‌یان
پشكنینیان بۆ كراوه و به‌شێكیش ماوه پشكنینى كه‌مئه‌ندامیان بۆ ئه‌نجام بدرێت،
هه‌ر كاتێك پڕۆسه‌ى پشكنینه‌كه‌یان ته‌واوبێت به پێى رێژه‌ى كه‌مئه‌ندامیه‌كه‌یان
مووچه بۆ ئه‌وانیش ده‌بردرێته‌وه.
ئەمەش لە کاتێکدا دێت سپی لە زاری سەرچاوەیەک لە وەزارەتی داراییەوە
زانیویەتی ئەم هەفتەیە مووچەی وەزارەتی ناوخۆ دابەشدەکرێت.