نێچیرڤان بارزانی سەردانی تورکیا دەکات

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم بۆ چارەسەرکردنی کێشەی هاڵک بانک سەردانی تورکیا دەکات.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ئەنجوومەنی وەزیران بە سپی میدیای ڕاگەیاند کە بڕیارە لە چەند ڕۆژی ئایندەدا نێچیرڤان بارزانی بە سەردانێک بگاتە وڵاتی تورکیا.

وتیشی کە هۆکاری سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی بۆ چارەسەرکردنی کێشەی هاڵک بانکە کە ئامادە نییە پارەی نەوت بگوێزێتەوە بۆ هەرێمی کوردستان.




PM:11:23:21/07/2017