پلەی گەرمای شارەکانی هەرێم بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزێت

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێم ئاماژە بۆ ئەوە دەکات بە بەراورد بە رۆژانی رابردوو پلەی گەرمای ئەمڕۆ و سبەینێ نزیکەی سێ پلە دادەبەزێت.

بەڕێوبەرایەتی کەشناسی هەرێم ئەوە دەخاتە روو کە پلەی گەرمای سەرجەم شارەکانی باشووری کوردستان بە کەرکوکیشەوە لە ٤٥ پلە تێناپەڕێت. پلەی گەرمای سەرجەم شارەکان لەنێوان ٤٠ تا ٤٥ پلە دەبن.




AM:11:10:24/07/2017