په‌رله‌مانتارێك، هۆشداری له سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیه‌كان به‌هۆی دواخستنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌دات و ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت "هیچ گرفتێكی دارایی نییه‌و حكومه‌ت پاره‌ی پێویستی بۆ موچه له‌به‌رده‌ستدایه".
د. عیزه‌ت سابیر، سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی و كاروباری ئابوری له‌په‌رله‌مانی كوردستان، به ماڵپەڕی SNNی ڕاگه‌یاندووە "حكومه‌تی هه‌رێم پاره‌ی پێویستی موچه‌ی له‌به‌رده‌ستدایه‌و ده‌توانێت موچه‌ی ته‌واوه‌تی فه‌رمانبه‌ران بدات، كه موچه‌كه‌شی ڕاگرتووه ده‌بێت خۆی وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره بداته‌وه، چونكه ئێمه هیچ هۆكارێك بۆ دواخستنی زیاتری موچه نابینین.
د. عیزه‌ت سابیر وتیشی:" هه‌رێم نه‌وتی خۆی ده‌فرۆشێت و داهاتی پێویستی له‌فرۆشتنی ئه‌و نه‌وته ده‌ستده‌كه‌وێت".
سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مان، له‌په‌یامێكیشدا داوا له‌حكومه‌ت ده‌كات، كۆتایی به‌جێبه‌جێكردنی پاشه‌كه‌وتی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بهێنێت و ده‌ڵێت: "ژیانی خه‌ڵك چاك بكه‌و چیتر موچه دوامه‌خه، ئه‌و پاره‌یه‌ی له‌فرۆشتنی نه‌وت ده‌ستده‌كه‌وێت، به‌شی موچه‌ی ته‌واوه‌تی فه‌رمانبه‌ران ده‌كات".
د. عیزه‌ت سابیر هۆشداریشیدا له‌ئه‌گه‌ری دواخستنی زیاتری موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و وتی:" ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه به‌مشێوه‌یه‌ی ئێستا بمێنێته‌وه، ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵك و چین و توێژه‌كان ده‌ستپێده‌كاته‌وه"