بە ئامادەبوونی بارزانی لیژنەی بالآی ریفراندۆم کۆدەبنەوە

بڕیارە یەک شەممە ٣٠ ی تەموز لیژنەی بالآی ریفراندۆم بە ئامادەبوونی بارزانی لە پیرمام کۆببنەوە.

سەرچاوەیەکی سیاسی ئاگادار بە سپی راگەیاند" رۆژی یەک شەممە جارێکی تر کۆبوونەوەی لیژنەی بالآی ریفراندۆم بە ئامادەبوونی بارزانی کۆدەبنەوە".

ئەو کۆبوونەوەیە دوای ئەو سەردانە دێت کە لە ناوەڕاستی ئەم مانگەدا وەفدێکی بالآی ریفراندۆم سەردانی برۆکسلی کرد، هەروەها دوای ئەو سەردانە دێت کە وەفدێکی بالآی مەکتەبی سیاسی یەکێتی لەسەر داوای ئێران سەردانی ئەو ولآتەی کرد.

بەپێی زانیاریەکانی سەرچاوەکەی سپی، هەڵوێستی ولآتانی هەرێمایەتی و ئەمەریکاو ، پرسی کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان زالآنی سەرەکی  کۆبوونەوەکە دەبن.

ئەو کۆبوونەوەیە لە کاتێکدایە کە هەندێک زانیاری رۆژنامەوانی ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە سەرکردایەتی کورد بەشوێن دەرچەیەکی سیاسیدا دەگەڕێت کە ریفراندۆم دوابخات بۆ دوای هەڵبژاردنی نیسانی ساڵی ٢٠١٨ پەرلەمانی عێراق.




PM:12:38:28/07/2017