وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان خشتەی دابەشكردنی مووچەی مانگی پێنجی سەرجەم وەزارەت و سێ سەرۆكایەتییەكەی هەرێمی بڵاوكردەوە،
خشتەکە بەم شێوەیە دەبێت
1- رۆژی سێشەممە 1/8/2017، مووچەی مانگی 5 ی ساڵی 2017 ی وەزارەتی ناوخۆ و پەروەردەكانی (سەنتەری شارەكان) دابەشدەكرێت.
2- رۆژی چوارشەممە2/8/2017، مووچەی مانگی 5 ی ساڵی 2017 ی پەروەردەكانی (دەرەوەی شارەكان) و ئەم وەزارەتانە دابەشدەكرێت:
- وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن.
- وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن.
- وەزارەتی كارەبا.
- وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی.
- وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان.
- وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان.
- وەزارەتی پلاندانان.
- مووچەی فەرمانبەرانی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی.
- مووچەی (كەمئەندامان)ی سەر بە وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی.
3- رۆژی پێنجشەممە 3/8/2017، مووچەی مانگی 5ی ساڵی 2017 ی ئەم شوێنانە دابەشدەكرێت:
- وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی.
- وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار.
- وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو.
- وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی.
- وەزارەتی داد.
- ئەنجوومەنی دادوەری.
- سەرۆكایەتیی هەرێمی کوردستان.
- سەرۆكایەتیی پەرلەمان.
- سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران.
- ئەنجوومەنی دادوەری.