گۆڕان و یەکگرتوو کۆبوونەوە

میدیای فەرمی یەکگرتوو ئاشکرایکرد ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە شاندێكی بالای یەكگرتوی ئیسلامی كوردستان بەمەبەستی گەیاندنی پەیامی پیرۆزبایی بە بۆنەی هەڵبژاردنی رێكخەری نوێی بزوتنەوەی گۆران و خانەی ڕاپەراندنی ئەو حزبە سەردانی مەكۆی سەرەكی بزوتنەوەی گۆرانیان كردووە.

ماڵپەڕی کوردیوی زمانحاڵی فەرمی یەکگرتووی ئیسلامی بڵاویکردەوە "شاندی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان پێكهاتبوون لە دكتۆر هادی عەلی بەرپرسی ئەنجومەنی سیاسیی و جەماوەری یەكگرتووی ئیسلامی و دكتۆر عومەر محەمەد بەرپرسی نوسینگەی سلێمانی ئەنجومەنی جێ بەجێكردن و عوسمان كاروانی و شێركۆ جەودەت ئەندامانی سەكردایەتی ."

بە گوێرەی هەواڵی ئەو ماڵپەڕە شاندی یەكگرتوو لەگەڵ عومەری سەید عەلی رێكخەری نوێی بزوتنەوەی گۆران كۆبونەوەو پیرۆزبایی خۆیان گەیاندە ئەو حزبە بەبۆنەی هەڵبژاردنە نێوخۆییەكانیان، دواتر هەردوولا باسیان لە بارودۆخی ئیستای هەرێمی كوردستان كرد و جەختیانكردەوە لە پەرۆشی خۆیان بۆ چارەسەری قەیرانی سیاسی و ئابوری و باشكردنی بژێوی هاولاتیان و پتەو كردنی پەیوەندیەكانی هەر دوو حزب.



PM:08:20:29/07/2017