بە گوێرەی ڕاپۆرتی ماڵپەڕێکی ئەڵمانی له‌چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوودا به‌شێوه‌یه‌كی
چڕ‌وپڕ هه‌ست به‌جموجۆڵی چه‌كدارانی داعش كراوه له‌چیای حه‌مرین‌و وا مه‌زه‌نده
ده‌كرێت به‌شی زۆری سه‌ركرده‌كانی ئه‌و گروپه بۆ دۆڵ‌و به‌رزاییه سه‌خته‌كانی
ئه‌و ناوچه‌یه كشابێتنه‌وه.
وه‌ستا ره‌سوڵ، فه‌رمانده‌ی میحوه‌ری
باشوری كه‌ركوكی هێزی پێشمه‌رگه، ڕایگەیاندووە "له‌پاش هێرشه‌كانی سوپای
عێراق بۆ سه‌ر موسڵ‌و شكستی داعش له‌و شاره، چه‌كدارانی داعش به‌شێوه‌ی تاك تاك‌و
مه‌فره‌زه ده‌گه‌ڕێنه‌وه ناوچه‌ی حه‌مرین‌و قه‌زای حه‌ویجه كه‌ئێستا به‌ده‌ست
داعشه‌وه‌یه".
وتووشییەتی "داعش به‌نیازه له‌و
ناوچه‌یه خۆیان قایم بكه‌ن‌و چیتر شه‌ڕی به‌ره‌یی له‌گه‌ڵ سوپا‌و پێشمه‌رگه ناكه‌ن،
به‌ڵكو به‌شێوه‌ی پارتیزانی هێرش‌و په‌لامار ئه‌نجام ده‌ده‌ن".
زنجیره چیای حه‌مرین له‌رووی جوگرافیی‌و
سه‌ربازییه‌وه به‌ناوچه‌یه‌كی سه‌خت‌و دژوار داده‌نرێت‌و له‌ناوچه سنوورییه‌كانی
وڵاتی ئێرانه‌وه به‌پارێزگاكانی دیاله‌و كه‌ركوك‌و سه‌ڵاحه‌دیندا درێژ ده‌بێته‌وه
و بە دواین سنووری باشووری کوردستان
دادەنرێت، هه‌رچه‌نده له‌دوای حوزه‌یرانی 2014 ته‌واوی حه‌وزی حه‌مرین كه‌وته
ده‌ست داعش، به‌ڵام له‌هه‌ڵمه‌ته پێچه‌وانه‌كانی سوپای عێراق‌و پێشمه‌رگه‌دا به‌شی
زۆری ناوچه‌كه كۆنترۆڵكرایه‌وه‌و نیمچه سه‌قامگیرییه‌كی به‌خۆوه بینی..
ئەو
ماڵپەڕە ئەوەش دەخااتە ڕوو له‌دوای ساڵی 2003وه زۆربه‌ی گروپه چه‌كداره نه‌یاره‌كانی
ده‌سه‌ڵاتی نوێی عێراق له‌و ناوچه‌یه مۆڵگه‌یان هه‌بووه‌و چالاكییان نواندووه،
پێش داعش هه‌ریه‌كه له‌گروپه چه‌كداره‌كانی (ئه‌لقاعیده، ئه‌نسار سوننه، سوپای
نه‌قشبه‌ندی، جه‌یش موجاهدین‌و حزبی عه‌وده) له‌ناوچه‌كه بوونیان هه‌بووه‌و له‌وێوه
په‌لاماری كه‌ركوك‌و داقوق‌و دوزخورماتوو جه‌له‌ولا‌و سه‌عدیه‌و قه‌رته‌په یان
داوه.
عه‌بدوڵا بۆر، فه‌رمانده‌ی میحوه‌ری
پێشمه‌رگه له‌دوزخورماتوو وتویەتی كه داعش پاش له‌ده‌ستدانی شاره گه‌وره‌كان
ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ شه‌ڕی پارتیزانی‌و وتی "چیتر ناتوانن هیچ جێگایه‌ك بگرن‌و
كۆنتڕۆڵی بكه‌ن، به‌ڵكو ته‌نیا په‌لامار ده‌ده‌ن‌و ده‌گه‌ڕێنه‌وه شوێنی
خۆیان".
به‌پێی قسه‌ی عه‌بدوڵا بۆر شه‌وانه
داعش شه‌ڕی ده‌روونی له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن‌و به‌نزیك سه‌نگه‌ره‌كانی ئه‌واندا
دێن‌و ده‌چن‌و رۆژانه‌ش ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ حه‌شارگه‌كانیان له‌حه‌مرین.