مەسعود بارزانیله ساڵیادی رۆژی ئه‌نفالی بارزانییه‌كان، ڕایگەیاند په‌یوه‌ندیی ئێمه له‌گه‌ڵ به‌غدا له 1920 بۆ 2003 و قۆناغی دووه‌م
2003 تا ئێستا ، له هه‌ردوو قۆناغه‌كه‌دا ئاماده‌بوین بچینه به‌غدا و لاپه‌ڕه‌یه‌كی
تازه هه‌ڵبده‌ینه‌وه به برایه‌تی و دیموكراتی بژین، به‌ڵام هه‌مان فه‌رهه‌نگه
و سودی نییه.
بارزانی لە وتارەکەیدا ڕایگەیاند له ساڵی 1892 گوندی بارزان دامه‌زراوه و تائێستا 16 جار ناوچه‌كه
كه‌وتووه‌ته‌به‌ر هێرش، به‌ڵام وه‌ك بارزانییه‌كان شانازییه كه سه‌ری بۆ دوژمنان
دانه‌نه‌واندووه و خه‌ڵكه‌كه‌ی به ئیراده‌یه‌كی پۆڵایین به‌رگه‌یان گرت و بوونه
نمونه‌ی پاراستنی شه‌ره‌ف و كه‌رامه‌تی ئێمه.
بارزانی جەختی کردەوە کە لە هەردوو قۆناغی 1920 بۆ 2003 و 2003 تا ئێستا له هه‌ردوو قۆناغدا بڕیار بوو به هاوبه‌شی
بژین، له قۆناغی یه‌كه‌م گونده‌كانمان وێرانكران و كیمیاباران كران و ئه‌نفالكراین،
ئه‌مه چه‌ند نمونه‌یه‌كی زیندووه به‌رامبه‌ر میلله‌ته‌كه‌مان كراوه.
ڕاشیگەیاند له قۆناغی دووه‌مدا كورد رۆڵی سه‌ره‌كیی له داڕشتنی ده‌ستوردا
بینی تا جێبه‌جێ بكرێت، به‌ڵام پرسیار ئه‌وه‌یه كه به‌غدا چیی جێبه‌جێ كردووه،
نه‌ك جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140 و نه دابینكردنی بودجه بۆ پێشمه‌رگه، له‌كاتی
هاتنی داعش‌یش به‌غدا نه‌یهێشت نه چه‌ك بكڕین و نه له ده‌ریشه‌وه چه‌كمان بۆ
بێت.
ڕوونیشی کردەوە گریمان ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌كه هی حكومه‌تی هه‌رێمی
كوردستانیش بێت، به‌ڵام نانبڕین و بڕینی شیری منداڵی كورد، تاوانێكه هیچ له
تاوانه‌كانی دیكه كه‌متر نییه، بۆیە گەلی کورد بڕیاریدا ریفراندۆم بکات و لە 25ی
ئەیلول بچێتەسەر سندوقی دەنگدان و دەنگ بۆ مافی چارەنوسی خۆی بدات،بەڵام هەندێک وایان لێکدایەوە ئەمە وەک کارتی فشار وایە، بارزانی
تەئکیدیشی کردەوە کە تاکە سارێژ بۆ هەموو ئەو برینانە، سەربەخۆییە.
ڕاشیگەیاند، ریفراندۆم کارتی فشار
نییە و لە 25ی ئەیلوولی 2017 گەلی کوردستان بڕیار لە چارەنووسی خۆی دەدات.
وتوشییەتی "بڕینی قووتی خەڵکی کوردستان لەلایەن حکومەتی عێراق
هیچی کەمتر نییە لە ئەنفال و کیمیباران، کەسیش لەسەر ئەو تاوانە گەورەیە نەهاتە
دەنگ".