دۆلار جێگیرە.. یۆرۆ و پاوەن بەرزبوونەوە
بەیانی ئەمڕۆ ١ ی ئاب نرخی دۆلار بە بەراورد بە دوێنێ گۆڕانکاری ئەوتۆی بەسەردا نەهاتووە، بەلآم یۆرۆ و پاوەن بەرامبەر دینار بەرزبوەوە.
خاوەنی نووسینگەی پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێوەیە بە سپی راگەیاند:
- نرخی ١٠٠$ دۆلار بە ١٢٦ هەزارو ١٠٠ دینار.
- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٤٨ هەزارو ٧٥٠ دینار.
- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٦٥ هەزارو ١٥٠ دینار.
نرخی دراوەکانی ولآتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:
- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ٣٥ هەزارو ١٠٠ دینار.
- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٣٣ هەزار دینار.
AM:09:32:01/08/2017