ئاگادارییەک لە پۆلیسی سلێمانییەوە

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ژمارەیەک ئەفسەر ئاگاداردەکاتەوە کە فۆڕم پڕبکەنەوە.

لەو ڕاگەیەندراوەدا هاتووە "بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاگاداری سەرجەم ئەو ئەفسەرانە دەکاتەوە لە دوای ساڵی ۱۹۹۱ ئەرکیان بینیوە لە بەڕێوەبەرایەتیمان و تا ئێستا فۆڕمی زانیارییان پڕ نەکردۆتەوە بەمەبەستی تۆمارکردنی ناوو خزمەتیان لە کتێبی مێژووی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی"

هەروەها داوادەکات لە ماوەی هەفتەیەکدا سەردانی بەشی پۆلیسی کۆمەڵگەیی بکەن لە بارەگای بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لەگەڵ هێنانی وێنەیەکی سەربازی.




PM:03:08:02/08/2017