شاسوار عەبدولواحید: جۆرێک لە حیزب لەکوردستان زیادەن


شاسوار عەبدولواحید لە نوسینێکدا ڕەخنە لە حیزبە کوردستانیەکان دەگرێت و دەڵێت "ئەوانەی کە سەبارەت بە ریفراندۆم دەڵێن " نە نەخیر , نە بەڵێ " ئەوا لەو جۆرە کەس و حیزبانەن کە ترسنۆکن و توانای روبەروبونەوەی پارتیان نییە".


خاوەنی کۆمپانیای نالیا هەروەها دەنوسێت "ئەم جۆرە حیزب و سیاسیانە لە کوردستان زیادەن و تەنها خەریکی بەرژەوەندی خۆیانن , پیویستمان بە خەڵکانی ئازایە کە بە رونی قسە بکەن وبە دەنگی بەرز دژی ناحەقیەکان بووەستنەوە خەمی بڕینی موچە و ئیمتیازاتیان نەبێت لە پەرلەمان وحکومەت , خەمی لە دەستدانی پرۆژە بازرگانیەکان و بەرژەوەندیەکانیان نەبێت".

دەقی نوسینەکەی شاسوار عەبدولواحید :

تاکە حیزب لە ئێستا لە هەرێمی کوردستان کە حەدەس دروست دەکات پارتییە , باقی حیزبەکان یان شاگردی پارتین , یان شوێنکەوتوی پارتین , یان بە دەوری پارتیدا دەسورێنەوە , یان ناوێرن بە پارتی بڵێن "نەخێر" . بۆیە ئێستا وردە وردە هەوادارانی پارتی لە ناو حیزبەکانی تردا دەرکەوتون و لە بری پارتی لێدوان دەدەن و سەرکردایەتی ئەم حیزبانەیش جورئەتی بریاردانیان نییە .

ئەوانەیشی کە سەبارەت بە ریفراندۆم دەڵێن " نە نەخیر , نە بەڵێ " ئەوا لەو جۆرە کەس و حیزبانەن کە لە سەرەوە باسم کردوە و ترسنۆکن و توانای روبەروبونەوەی پارتیان نییە , وە بۆ ئەوەی دەستەکەیان کەشف نەبیت کە ئیش بە دڵی پارتی دەکەن , ئەوا ئەم دروشمە ترسنۆکانەیە هەڵ دەگرن . ئەمانەی کە بە "رەساسیانە" بیر دەکەنەوە و ناتوانن بلێن "سپی" لە بەرامبەر "رەش" ی پارتی , ئەوا بە نیازی پۆست و ئیمتیازاتی پارتین و بەشی ئەوەی تێدا دەهێڵنەوە کە سبەی پارتی خێرێکیان پێ بکات و پۆستێکیان بداتێ.

ئەم جۆرە حیزب و سیاسیانە لە کوردستان زیادەن و تەنها خەریکی بەرژەوەندی خۆیانن , پیویستمان بە خەڵکا ی ئازایە کە بە رونی قسە بکەن وبە دەنگی بەرز دژی ناحەقیەکان بۆستنەوە خەمی برینی موچە و ئیمتیازاتیان نەبێت لە پەرلەمان وحکومەت , خەمی لە دەستدانی پرۆژە بازرگانیەکان و بەرژەوەندیەکانیان نەبێت .




PM:10:37:04/08/2017