مەحمود محەمەد، وتەبێژى پارتى دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، سبەینێ پارتى و یەکێتى بۆ بابەتى کاراکردنەوەى پەرلەمان و بابەتى پەیوەندییەکانى نێوان هەردوولا کۆدەبنەوە.
ئەمڕۆ 7ی ئاب مەحمود محەمە،د وتەبێژى پارتى دیموکراتى کوردستان بە ماڵپەڕى فەرمیى حزبەکەى ڕاگەیاند، سبه‌ینێ سێشه‌ممه شاندی باڵای مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتیمانی كوردستان كۆده‌بنه‌وه و پرس گه‌لێكی گرنگ ده‌خه‌نه به‌ر باس.
وتەبێژەکەى پارتى ڕاشیگەیاندووە، ''كۆبوونه‌وه‌كه‌ی سبه‌ینێ، درێژكراوه‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستانه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پڕۆسه‌ی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان، بابه‌تی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان، دۆخی سیاسی و ئه‌منیی ناوچه‌كه به گشتی، هاوكات پێشهاته‌كان و پەیوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا، گفتوگۆیان له‌باره‌وه ده‌كرێت".