میسر: بەهێزی هەرێمی و عەرەبیەوە دژی ئەنجامدانی ڕیفراندۆم دەوەستین

 

باڵیۆزی میسر لە عێراق ڕایگەیاند، وڵاتەکەی بە هێزی هەرێمی و عەرەبییەوە دژی ئەنجامدانی ڕیفراندۆمی هەرێم دەوەستێتەوە.


عەلا موسا، باڵیۆزی میسر لە عێراق ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند "میسر ڕیفراندۆمی هەرێمی كوردستان ڕەتدەكاتەوە و لەگەڵ یەکێتی خاکی عێراقدایە".

باڵیۆزی میسر لە عێراق ڕاشیگەیاند "میسر لەگەڵ عێراقێكی یەكگرتودایە و پشتیوانی بەردەوامی گفتوگۆكانی بەغدا و هەولێر دەكات و ڕیفراندۆم و سەربەخۆی لە بەرژەوەندی هیچ لایەنێكدا نیە و دژی هەر هەوڵێكی یەكلایەنەیە لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە چونكە ئەم هەوڵە كاریگەری ڕاستەوخۆی دەبێت لەسەر شەڕی دژی تیرۆر".




PM:08:59:10/08/2017