گۆڕانكاری له‌موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت و فه‌رمانبه‌رانیش له‌مانگی ته‌مموزی ئه‌مساڵه‌وه، به‌بێ پاشه‌كه‌وت و به‌سیستمێكی نوێ موچه وه‌رده‌گرن.
تۆڕی هەواڵی سلێمانی لەزاری سەرچاوەیەوە ئاشکرایکردووە له‌مساڵدا ده‌ستكاری پاشه‌كه‌وتی موچه ده‌كرێت و سیستمه‌كه لاده‌برێت، حكومه‌تیش به سیستمێكی نوێ موچه دابه‌شده‌كات به‌بێ ئه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وتی لێ بكرێت.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، دابه‌شكردنی موچه به‌رده‌وام ده‌بێت و به‌پێچه‌وانه‌ی ساڵی رابردوو، هیچ موچه‌یه‌كی ئه‌مساڵ بۆ ساڵی داهاتوو هه‌ڵناگیرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوە كه ئاماده‌كاریه‌كانی ده‌ستكاریكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران گه‌یشتۆته قۆناغی كۆتایی و پاره‌ی پێویستیش بۆئه‌و مه‌به‌سته ته‌رخانده‌كرێت، موچه‌ی مانگی ته‌مموزی ئه‌مساڵ به‌ده‌ستكاریكراوی ده‌درێته فه‌رمانبه‌ران.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم ڕایگه‌یاند: دوو مانگی تر موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم به‌سیستمێكی نوێ دابه‌شده‌كرێت.