پارتی وەڵامی گۆڕان دەداتەوە
بەرپرسی مەكتەبی پەیوەندیەكانی دەرەوەی پارتی ڕایگەیاند، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا مەكتەبی سیاسی پارتی كۆدەبێتەوە و بە فەرمی وەڵامی ڕاگەیەندراوەكەی گۆڕان دەداتەوە.
هۆشیار سیوەیلی، بەرپرسی مەكتەبی پەیوەندیەكانی دەرەوەی پارتی بە میدیای حزبەكەی ڕاگەیاندووە، پارتی دەستپێشخەریكردووە بۆ ئەنجامدانی كۆبوونەوەی دوو قۆڵی لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان و كاراكردنەوەی پەرلەمان بەبێ هیچ مەرجێك، بەڵام ئەو پێنج خاڵەی كە گۆڕان لە ڕاگەیەندراوێكدا خستیەڕوو بە مەرج دادەنرێن.
ئاماژەی بەوەشكردووە"پارتی بەهیچ شێوەیەك ئەو مەرجانەی گۆڕان قبوڵ ناكات، بە تایبەت دواخستنی ڕیفراندۆم كە جێی گفتوگۆ نییە و لە وادەی خۆیدا بەڕێوەدەچێت".
هۆشیار سیوەیلی، ئاشكراشیكردووە "ڕاستە گۆڕان ئەو پێنج خاڵە بە مەرج نابینێت كە لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، بەڵام لای پارتی بە مەرج دادەنرێن".
PM:03:10:13/08/2017