بەڕێوەبەری نەوت كانزاكانی سلێمانی ڕایگەیاند، ڕۆژانە پێنج تانكەر نەوتی سپی ماڵان
دەگاتە دەستمان و دابەشی دەكەین، هەندێك شوێنی دەورووبەری سلێمانی ماوە
دابەشبكرێت، دواتر دابەشكردنی لە سلێمانی دەستپێدەكات.
محەمەد حەسیب، بەڕێوەبەری نەوت و كانزاكانی سلێمانی بە خەڵکی
وتووە، ڕۆژانە تەنها پێنج تانكەر نەوتی سپی-مان بەدەست دەگات و دابەشی دەكەین،
دابەشكردنەكەش لە سلێمانی نزیك بۆتەوە.
ڕوونیشی کردەوە "دابەشكردن لە
چەمچەماڵ و تەكیە بەشێكی دراوە، لە ئایندەیەكی نزیكدا بازایان و ئاخجەلەر تەواو
دەكرێت، لە هەڵەبجەی تازە و زەرایەن-یش دابەش دەكرێت، دوای ئەوە دابەشكردنی نەوت
دێتە سلێمانی".
وتوشییەتی قائیمقامی
سلێمانی و ئێمە چەند جارێك لە گەڵ وەزارەتی سامانە سروشتیەكان قسەمان كردووە،
لەسەر ئەوەی پاڵاوگەی بازیان ڕۆژانە چەند تەنكەرێك نەوت بۆ سلێمانی دابین بكات،
بەداخەوە ئەوان ئامادەنین نەوت بدەنە سلێمانی بەهۆی ئەوەی حكومەت پاڵپشتی سوتەمەنی
ناكات بەهۆی قەیرانەوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە لەگەڵ كۆمپانیاكان چەندین جار
كۆبوونەوەمان كردووە و داوامان لێكردوون نەوت بهێننە بازاڕ، ئەوانیش بەڵێنی جددیان
داوە و لە ئێستادا نەوتێكی زۆریان كڕیووە و بەم نزیكانە دەگاتە سلێمانی، ئەمەش
ڕەنگە نرخەكەی كەم بكاتەوە.