لە شاری هەولێر هه‌ڵمه‌تی نیشتمانی بۆ خانه‌نشینان و فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان، له‌به‌رده‌م بینایی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران خۆپیشاندانێك ئه‌نجامده‌ده‌ن و داوا دەکەن پاشه‌كه‌وتی موچه هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه.
له‌و یاداشته‌کەدا كه‌وێنه‌یه‌كی بۆ "سپی میدیا"، نێردراوە هاتووە داواده‌كه‌ن واده‌ی دابه‌شكردنی موچه رێكبخرێته‌وه و پاشه‌كه‌وتی موچه‌ش هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه.
هه‌ڵمه‌تی نیشتمانی بۆ خانه‌نشینان و فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان، له‌لایه‌ن هه‌ریه‌كه له‌حزبی شیوعی كوردستان وحزبی كۆمه‌نیستی كرێكاری كوردستان وحزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان و بزوتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان و یه‌كێتی خانه‌نشینانی كوردستان پاڵپشتی ده‌كرێت.