پەیمانگای ھونەرەجوانەکانی ڕواندز مامۆستا دادەمەزرێنێت

پەیمانگای ھونەرەجوانەکانی ڕواندز،  بە شێوەی گرێبەست مامۆستا دادەمەزرێنێت و مەرجەکانیش ئاشکرادەکات.

پەیمانگەی ھونەرەجوانەکانی ڕواندز، لە ئاگادارییەکدا کە وێنەیەکی دەست "سپی میدیا" کەوتووە، ئاگاداری ئەو مامۆستایانە دەکاتەوە، کە ئارەزوومەندن بە شێوەی گرێبەست دابمەزرێن، پەیمانگەکەیان یەک دەرفەتی دامەزراندنی ھەیە.

باس لەوەش کراوە، کە ئەو مامۆستایەی دەیەوێت فۆرم وەربگرێت، لە ڕۆژانی یەکشەممە و چوارشەممە سەردانی پەیمانگەکەیان بکات، ھەروەھا ئەو مامۆستایەی فۆرمی دامەزراندن پڕ دەکاتەوە، دەبێ ئەو مەرجانەی تێدابێت، کە خۆیان دیارییان کردووە مەرجەکانیش بریتین لە:

1 - خاوەنی بڕوانامەی بەکالۆریۆس بێت لە ھونەری شێوەکاریی پسپۆریی وێنەکێشان.

2 - کێبرکێ لەسەر بنەمای نمرەیە (نمرەی دەرچوونی زانکۆ، شوێنی دانیشتن، خاوەن شەھیدی پلە یەک، بوونی ئەزموونی وانەبێژی، ساڵی دەرچوون لە زانکۆ).




PM:07:57:20/08/2017