کارمەندێکی تەندروستی لە هەولێر کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ھەولێر، لە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردوە و ئاشکرای کرد، کە کارمەندێکی تەندروستی، کۆتایی بە ژیانی خۆی ھێناوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 20ی ئاب، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ھەولێر، ڕاگەیاندراوێکی لە ڕێگەی پەیجی فەرمیی خۆیەوە بڵاوکردووەتەوە، تیایدا ھاتووە "کاتژمێر 5 و 30 خولەکی عەسری دوێنێ شەممە 19/8/2017، پۆلیس ئاگادارکرانەوە بە بوونی ڕووداوێکی مردن لە نەخۆشخانەی ڕۆژئاوا، دوای گەیشتنی پۆلیس بۆ شوێنی ڕووداوەکە، دەرکەوت کە ژنێک بە ناوی (ف،م،م) کە تەمەنی 49 ساڵ بووە و پیشەی کارگوزار بووە لە نەخۆشخانەی ڕۆژئاوا، دوای ئەوەی چووەتە ژووری خۆی، کە ئەو کاتە ئێشکگر بووە، بە (سرنجی دەرزیلێدان)، کۆتایی بە ژیانی خۆی ھێناوە".

لە ڕاگەیاندراوەکەدا باس لەوەش کراوە، کە تەرمەکەی ڕەوانەی پەیمانگەی پزیشکی داد کراوە، ھەروەھا پەڕاوی لێکۆڵینەوەش بۆ ئەم ڕووداوە کراوەتەوە، "دادوەریش بڕیاری دا بە وەرگرتنی وتەی داواکاریی مافی کەسی مردوو و شاھێدانی ڕووداوەکە".



PM:08:10:20/08/2017