بومەلەرزەیەک هەڵەبجەی هەژاند

بوومەلەرزەیەکی بەھێز پارێزگای ھەڵەبجەی ھەژاند و ، جێگری پارێزگاری ھەڵەبجەش دەڵێت "خۆشبەختانە ھیچ زیانێکی گیانی و ماددی بەدواوە نەبووە".

کاوە عەلی، جێگری پارێزگاری ھەڵەبجە، بە ماڵپەڕی (باسنیوز)ی راگەیاند "کەمێک بەر لە ئێستا، بوومەلەرزەیەکی پارێزگای ھەڵەبجەی ھەژاند، خۆشبەختانە ھیچ زیانێکی گیانی و ماددی بەدواوە نەبووە".

جێگری پارێزگای ھەڵەبجە، ئەوەشی خستە روو "ھەموو کەس ھەستی بە بوونی بوومەلەرزەیە کردووە، چونکە تا رادەیەک بەھێز بووە، بەڵام بێ زیان بووە، لە ئێستاش بەڕێوەبەرایەتیی بوومەلەزە و کەشناسیی سلێمانی، بە دواداچوون بۆ ئەوە دەکەن کە بزانن رێژەی پلەکەی چەند بووە".

  




PM:05:58:21/08/2017