عەلی باپیر، ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی لە ڕاگەیەندراوێکدا وەڵامی بارزانی داوەتەوە و ڕایدەگەیەنێت، ئەوان هیچ کێشەیەکیان لەگەڵ کەسولایەنێکی دیاریکراودا نییە و گروفتی ئەوان لەگەڵ شێوازی خراپی بەڕێوەبردنی هەرێمە
ئەمڕۆ سێ شەممە 22ی ئاب، عەلی باپیر ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی لە ڕاگەیەندراوێکدا لە لاپەڕەی تایبەتی مەکتەبی ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی بڵاویکردووەتەوە ڕایدەگەیەنێت "دوێنێ جەنابی کاک مەسعود بارزانی لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ سەندیدکاکان سەرسوڕمانی خۆی نیشانداوە لە نیگەرانیی کۆمەڵی ئیسلامی"، بۆیە بە باشی زانیوە کە بە چەند خاڵێک وەڵامی بارزانی بداتەوە لە هۆکاری نیگەرانییەکانی کۆمەڵی ئیسلامی لە بارەی دۆخی هەرێمی کوردستانەوە.
عەلی باپیر ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەوان وەک کۆمەڵ هیچ کێشەیەکیان لەگەڵ کەس و لایەنێکی دیاریکراودا نییە، بەڵکو کێشەی ئەوان لەگەڵ شێوازی خراپی بەڕێوەبردنی ئەم هەرێمەیە لە چارەکە سەدەی ڕابردوودا.
لە خاڵێکی تری ڕوونکردنەوەدا ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی ڕایگەیاندووە، هۆکاری سەرەکی نیگەرانییەکانی ئەوان پەیوەندی هەیە بە دەستوردانی حزب لە کۆی ئیدارەی وڵات و سکاندنی سکۆی پەرلەکان و پەکخستنی، هەروەها بێهێزی و بێپێزکردنی دەسەڵاتی دادوەریی و پێشێلێکردنی یاسا لە ئەنجامی دەستوەردانی حزب و کپکردنی دەنگی ئازاد و ئازا و بلاوکردنەوەی ترس و تۆقاندن.

عەلی بابپیر لە ڕاگەیەندراوەکەیدا ئاماژەی بەوەکردووە یەکێک لە هۆکاری نیگەرانییەکانی ئەوان پەیوەندی هەیە بە "بهپێوهر نهگرتنی مرۆڤبوونو هاوڵاتیی بوون بۆ مامهڵه لهگهڵ خهڵكداو فهرقو جیایی پێكردنیان، بههۆی ئینتیمای حیزبییو سیاسییو فیكرییو عهشیرهتو دهڤهر".
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەوان لە کۆمەڵی ئیسلامی هەرگیز ڕێیان بە خۆیان نەداوە کە بە چاولێکەری و ئەملا ولا و کینە و بوغز بەرمبەر بەم و بەو هەڵوێست وەربگرن.
لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی ڕایگەیاندووە، ئەگەر بڕیاربەدەستانی ئەم هەرێمە چاوێکی جدی بە خۆیاندا بخشێننەوە و کێشە و قەیرانە دروستکراوەکان چارەسەر بکەن، با هیچ گوێ بە دووریی و نزیکی و نیگەرانی و ڕازیبوونی ئەوان نەدات، چونکە ئەگەر باردۆخ بەم شێوەیەی ئێستا بەردەوام بێت ئەوە مەترسی ئەوە هەیە بە یەکجاری لێمان تێک بچێت، چونکە ستمەم بێداییەکی زۆر هەیە و سەرەنجام بەهۆی ستەمەوە وڵات تاریک دەبێت.
دوێنێ بارزانی لەمیانی دیدارێکدا لەگەڵ سەندیکاکان سەرسوڕمانی خۆی دەربڕیبوو لە نیگەرانی کۆمەڵی ئیسلامی و ڕایگەیاندبوو کە ئەو تێناگات لەوەی کە بۆچی کۆمەڵی ئیسلامی نیگەرانە.