ڕۆژانی پشووی جەژن دیاری دەکرێت

بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە هەفتەیەک لە سەرجەم دام و دەزگاکانی حکومەتی هەرێم پشووی فەرمی دەبێت.

سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیران بە "سپی میدیا"ی ڕاگەیاند بۆ ئەمساڵ پشووی جەژنی قوربان هەفتەیەک دەبێت و لە ڕۆژی عارفەوە دەستپێدەکات.

سەرچاوەکە ئەوەشی ئاشکراکرد حکومەتی هەرێم بە فەرمی لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە خشتەی پشووی جەژن ڕادەگەیەنێت.

ئەوە لە کاتێکدایە وەزارەتی ئەوقافی حکومەتی هەرێم ڕۆژی 1ی ئەیلولی وەک یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان دیاریکرد




PM:11:05:22/08/2017