لەلایەن چەند سیاسەتمەدارێکی پێشووی ناو حزبەکانی هەرێمی
کوردستانەوە لیستێکی سیاسی نوێ بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی کوردستان ڕاگەیەندرا.
ئارام قادر ئەندامى پێشووی پەرلەمانى کوردستان بە ماڵپەڕی
ئێن ئاڕ تی وتووە، لیستێکى نوێ لە هەرێمى کوردستان رادەگەیەنرێت و بەشدارى
لە هەڵبژارنەکانى ئەمساڵى پەرلەمانى کوردستانیشدا دەکەن.
ئارام قادر سەرۆکی پێشووی فراکسیۆنی کۆمەڵ وتووشیەتی، ئەو
لیستە نوێیە ، بە شێوەیەکە کە ئایدۆلۆژى و عەلمانى و ئیسلامیى و سۆرانى و بادینى و
جیاوازیەکان ناخوێنێتەوە و ئەوەى گرنگە لاى ئەوان تەنها تاک و مرۆڤ بوونە پێش
هەموو شتێک و هەروەها گرنگى بە سەروەرى نیشتمانیش لە پێشینەى کارەکانیان دەبێت.
ڕوونیشی کردووەتەوە لیستەکە لە کەسایەتیەکانى ناو لایەنە
سیاسیەکانى ئێستا و پێشووى کوردستان و کەسایەتییە حکومى و پەرلەمانیەکان و
رۆشنبیران پێکدێت و ئەوانەش دەگرێتەوە کەبەم دۆخە رازى نین و حەزیان بە گۆڕانکاریی
خێرایە.
ئارام قادر وتیشى، پێشبینى دەکەن هێزى یەکەمى لیستەکە
گەنجەکان و ئافرەتان بن و جەختى لەوەشکردەوە، کە ئافرەت رۆڵى سەرەکى دەبینێت لە
لیستەکەدا.
بریارە لە مانگى یانزەى ئەمساڵدا
هەڵبژاردنى پەرلەمان و سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستان بەرێوەبچێت.