ژمارەیەک هاوڵاتی لە ترسی بوومەلەرزە ماڵەکانیان جێدێڵن

ئەمیر حەسەن - رانیە

لە ترسی دووبارەبوونەوەی بوومەلەرزەیەکی دیکە لە شاری ڕانیە، بەشێک لە هاوڵاتیان لە خانوو و نەخۆشخانەکان هاتوونەتە دەرەوە و ئامادەنین بگەڕێنەوە ماڵەکانیان.

پەیامنێری سپی ڕایگەیاند کە بوومەلەرزەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە، بەڵام زیانی مادی هەبووە و ئەو ئۆتۆمبێلەی توشی زیان بوو هاوڵاتیان پارەیان بۆ خاوەنەکەی کۆکردەوە.

دارا حەسەن، بەڕێوەبەری كەشناسی و بوومەلەرزەزانی سلێمانی رایگەیاند، ئێوارەی ئەمرۆ چوار شەممە بۆمەلەرزەیەك به‌گوڕی‌ 5:6 پله‌ی‌ رێكخته‌ر لە چەند ناوچەكی هەرێمی كوردستاندا روویداوە بوەتە هۆی زیان گەیاند بە چەند ماڵێك و ئۆتۆمبێلێك.

 

وتیشی"لە كاتی روودانی بومەلەرزەدا پێویستە هاوڵاتیان ئارام بن ودوور كەونەوە لەو خانوانەی كە شكستە و دوركەونەوە لە شوێنی ئاگر و هەروەها كارەبای مۆلیدە و هۆكارەكانی كارەبا و شۆرت بكوژێننەوە هەتاوەكو پرۆسەكە تەواو دەبێت و لە شوێنێكی ئارامدابن.

 

ئاشكرایكرد" هیچ پێشبینییەكی ناكرێت بۆ روودانی بۆمەلەرزەی دیكە یاخود روونەدانی بەڵام پێویستە هاوڵاتیان تاوەكو كەشەكە ئارام دەبێتەوە ئاگادار بن".




PM:06:58:23/08/2017