زیانلێكەوتووانی بوومەلەرزەكەی دوێنێ ئاگادار دەكرێنەوە
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی راپه‌ڕین ئاگاداری ئه‌و هاوڵاتییانه ده‌كاته‌وه كه به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی دوێنێ چوارشه‌ممه‌وه زیانیان به‌ركه‌وتووه، سه‌ردانیان بكه‌ن بۆ تۆماركردنی زیانه‌كانیان.
له ئاگادارییه‌كی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی راپه‌ڕیندا هاتووه: "ئاگاداری ئەو ھاوڵاتیانەی سنووری ئیدارەی راپەڕین دەکەینەوە کە ئەوانەی بەھۆی بومەلەرزەوه زەرەرمەندبوون، له‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 24ی ئابی 2017، بەیانی سەردانی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی راپەڕین بکەن بەمەبەستی تۆمارکردنی ناوی ئەو کەسانەی کەزیانیان بەرکەوتوە بۆئەوەی سەروی خۆمانی لێ ئاگادار بکەینەوە".
ئه‌وه‌شی وتووه: "بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی راپەڕین گواستراوەتەوە بۆ ناو بینای بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی راپەڕین".
ئەوەش لەکاتێکدایە کە لەماوەی چەند کاتژمێری رابردوودا چەند بومەلەرزەیەک لە لە سنووری قەزای رانیە و دەوروبەری روویانداوە و نزیکەی 30 کەس رەوانەی نەخۆشخانە کران.
بەرەبەیانی ئەمڕۆش بومەلەرزەیەک بە گوڕی 3.6 پلە بە پلەی ڕێختەر لە ڕانیە و دەوروبەری دایەوە.
AM:10:18:24/08/2017