سەركردایەتیەكی یەكێتی: هیچ ئومێدێك نییە بۆ چارەسەرکردنی كێشەی موچەی فەرمانبەران


ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی ئاشکرایدەکات، هیچ ئومێدێك نییە حكومەتی هەرێم بتوانێت لەداهاتوویەكی نزیك و دوریشدا، كێشەی موچەی فەرمانبەران چارەسەربكات.

فەرید ئەسەسەرد، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە میدیایەكی نزیك لە حزبەكەی ڕاگەیاندووە "جێبەجێكردنی نەخشە ڕێگەكەی‌ هاوپەیمانیی نیشتیمانی‌ شیعەكان لەبەرامبەر دواخستنی ڕیفراندۆم، بۆ قۆناغی ئێستا لەقازانجی گەلی‌ كوردە".

ئەسەسەرد ئاماژەی بەوەشداوە هیچ ئومێدێك نییە حكومەتی هەرێم بتوانێت لەداهاتویەكی نزیك و دوریشدا، كێشەی موچەی فەرمانبەران چارەسەربكات و دەڵێت تائێستاش هیچ ئومێدێك نییە كە حكومەت توانای دانەوەی قەرزی پاشكەوتی موچەو قەرزی كۆمپانیاكانی هەبێت.

ئەوەشی خستۆتەڕوو، حكومەتی هەرێم توانای پێشكەشكردنی خزمەتگوزاریی گشتی نەماوە و دەرفەتی ئاوەدانكردنەوەی شوێنە وێرانكراوەكانیشی نییە.

دەشڵێت "باشتروایە بۆ قۆناغی ئێستا، ڕیفراندۆم لەبەرامبەر جێبەجێكردنی داواكاریی و چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێراوەكانی كورد لەبەغدا دوابخرێت".




PM:07:30:25/08/2017