له‌سه‌ر روداوه‌كه‌ی سنوری باڵه‌كایه‌تی مه‌كته‌بی سیاسی یەکێتی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و رایده‌گه‌یه‌نێت "یه‌كێتی له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر ده‌ستدرێژی‌و سته‌مكردنێك له‌هه‌ڤاڵه‌كانی بێده‌نگ نابێت".
راگه‌یاندنی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌كی بۆ "سپی میدیا" نێردراوه، ڕایدەگەیەنێت "یه‌كێتی له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر ده‌ستدرێژی‌و سته‌مكردنێك له‌هه‌ڤاڵه‌كانی بێده‌نگ نابێت‌و ده‌بێت ئه‌نجامده‌رانی ئه‌م تاوانه به‌زووترین كات دادگایی بكرێن و وه‌ك تاوانبار سزای سه‌رپێچی و تاوانه‌كانیان وه‌ربگرن و ئه‌م كێشه‌یه له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه چاره‌سه‌ر بكرێ".
هەروەها رایده‌گه‌یه‌نێت "ئه‌مجۆره ڕه‌وشه عه‌سكه‌ریه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی به‌شه‌كانی كوردستانه‌وه، له‌خزمه‌تی ئاشته‌وایی نیه‌و له‌گه‌ڵ دۆخی سیاسی و ئیقلیمی باشووری كوردستاندا ناگونجێ".
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی مکتەبی سیاسی یەکێتی:
راگه‌یه‌نراوێك له راگه‌یاندنی مه‌كته‌بی سیاسی (ی.ن.ك)ه‌وه
ئێواره‌ی دوێنێ(25 /8 /2017) له گوندی (گونده‌ژوور)ی ناوچه‌ی باڵه‌كایه‌تی، له‌رووداوێكی نه‌خوازراودا، دوو هه‌ڤاڵی یه‌كێتی به‌ناوه‌كانی (فه‌رمان و لوقمان ئه‌سكه‌نده‌ر) له‌ناو باخ‌و ڕه‌زی خۆیاندا به‌هۆی هه‌ڵه‌شه‌یی‌و پابه‌ندنه‌بوون به‌یاساوه له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كدار به‌ناهه‌ق شه‌هیدكران‌و دوو برای تریشیان برینداركران.
له‌كاتێكدا پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی (عومه‌ر ئاغای گونده‌ژووری) ده‌كه‌ین، كه له‌بنه‌ماڵه تێكۆشه‌رو نیشتمانپه‌روه‌ره‌كانی ناوچه‌ی باڵه‌كایه‌تی-ین، به‌توندی ئیدانه‌ی ئه‌و ده‌ستدرێژیانه ده‌كه‌ین‌و به‌ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر سه‌روه‌ری یاسا‌و مافی هاولاَتیانی كوردستانی ده‌زانین.
ناوچه‌ی باڵه‌كاتی، كه هه‌میشه له شۆڕشه‌كانی گه‌لی كوردستاندا پێشه‌نگ بووه له قوربانیدان‌و خه‌بات، دوو ساڵه به‌هۆی بوونی باره‌گای ئه‌و هێزه چه‌كدارانه‌وه گوندنیشن‌و جووتیاره‌كانی رووبه‌روی بۆردومان بوونه‌ته‌وه‌و ڕه‌زو باخه‌كانیان سووتاوه‌و زیانی زۆریان پێگه‌یشتووه.
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر ده‌ستدرێژی‌و سته‌مكردنێك له‌هه‌ڤاڵه‌كانی بێده‌نگ نابێت‌و ده‌بێت ئه‌نجامده‌رانی ئه‌م تاوانه به‌زووترین كات دادگایی بكرێن‌و وه‌ك تاوانبار سزای سه‌رپێچی‌و تاوانه‌كانیان وه‌ربگرن‌و ئه‌م كێشه‌یه له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه چاره‌سه‌ر بكرێ.
پێمانوایه ئه‌مجۆره ڕه‌وشه عه‌سكه‌ریه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی به‌شه‌كانی كوردستانه‌وه، له‌خزمه‌تی ئاشته‌وایی نیه‌و له‌گه‌ڵ دۆخی سیاسی و ئیقلیمی باشووری كوردستاندا ناگونجێ.
راگه‌یاندنی مه‌كته‌بی سیاسی
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
26 /8 /2017