به‌رپرسی راگه‌یاندنی پۆلیسی گه‌رمیان لە ڕاگەیەندراوێکدا رایگه‌یاند "بەهۆی وەڕگتڕانی ئۆتۆمبێلێک له‌سه‌ر رێگای كه‌لار –ده‌ربه‌ندیخان کەسێک بووە قوربانی".
رائیدی مافپه‌روه‌ر عه‌لی جه‌مال قدووری، به‌رپرسی راگه‌یاندنی پۆلیسی گه‌رمیان له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ "سپی میدیا" نێردراوە تایدا هاتووە "به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه له‌سه‌ر رێگای كه‌لار _ده‌ربه‌ندیخان ئۆتۆمبێلێكی بارهه‌ڵگر له‌كاتێكدا ئاسنی باركردبوو وه‌رگه‌ڕا و له ئه‌نجامدا شۆفێره‌كه‌ی به‌ناوی (رێبوار عه‌زیز فه‌تاح) دانیشتووی قه‌زای كه‌لار گیانی له‌ده‌ست دا".
به‌رپرسی راگه‌یاندنی پۆلیسی گه‌رمیان ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "له‌ئێستادا به‌مه‌به‌ستی توێكاری ته‌رمه‌كه‌ی ره‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری ده‌ربه‌ندیخان كراوه".