نرخی ئه‌مپێری كاره‌بای مۆلیده‌ی ئه‌هلی بۆ مانگی ئاب دیاریكرا و له‌نێوان 15 بۆ 17 هه‌زار دیناردایه، هەروەها خشته‌ی پێدانی كاره‌بای مۆلیده ئه‌ھلییه‌كانیش له‌سنوری پارێزگای سلێمانی بۆ مانگی ئه‌یلول دیاریكرا.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی قائیمقامیه‌تی سلێمانی كه‌وێنه‌یه‌كی بۆ "سپی میدیا" نێردراوه، تیایدا هاتووه "پێش نیوه‌رۆی ئه‌مڕۆ 2017.8.26، لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی كاتژمێری ئیش پێكردنی مۆلیده ئه‌هلییه‌كان، له‌كۆبوونه‌وه‌ی مانگانه‌ی خۆیدا، له‌سه‌ر بنه‌مای كاتژمێری ئیش پێكردنی مۆلیده‌كان و نرخی گازوایل نرخی كاتژمێری ئیش پێكردنی مۆلیده ئه‌هلیه‌كانی به 48 چل و هه‌شت دینار بۆ مانگی ئاب دیاریكرد".
سیروان محه‌مه‌د وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی رایگه‌یاند: به‌رنامه‌ی كارپێكردنی مۆلیده ئه‌هلیه‌كان له مانگی ئه‌یلول، پێنج رۆژ وه‌ك مانگی پێشوو ده‌بێت، پاشان به‌رنامه‌ی نوێ به‌پێی پێداویستی ھاوڵاتیان و زیادبوونی كاره‌بای نیشتمانی داده‌نرێت.
ده‌رباره‌ی نرخی كاره‌بای مۆلیده ئه‌ھلیه‌كان له مانگی ئاب و كاتژمێری پێدانی كاره‌با، وتیشی: نرخی كاره‌با له مانگی ئاب، كاتژمێرێك ئه‌مپێری مۆلیده‌ی ئه‌ھلی به 48 چل و ھه‌شت دیناره، كه كاتژمێری كارپێكردنی مۆلیده‌كان له‌گه‌ڕه‌كه‌كاندا جیاوازه، به‌گشتی له‌نێوان 330 – 350 كاتژمێره، واته نرخی ئه‌مپێڕێك له گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی تر جیاوازه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و بڕیاره‌ی لیژنه‌كه كه له‌سه‌ر بنه‌مای كاتژمێری ئیش پێكردنی مۆلیده‌كان و نرخی گازوایل دیاریكراوه نرخی ئه‌مپێری كاره‌بای مۆلیده‌ی ئه‌هلی بۆ مانگی ئاب دیاریكرا كه له‌نێوان 15 بۆ 17 هه‌زار دیناردایه.