سه‌رۆكی سه‌نته‌ری لێكۆڵینه‌وه و زانیاری ستراتیژی كوردستانی سه‌ر به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیش رایده‌گه‌یه‌نێت "دوای جه‌ژنی قوربان ده‌ست به‌دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی ته‌مووز ده‌كرێت".
د. ئاراس خۆشناو سه‌رۆكی سه‌نته‌ری لێكۆڵینه‌وه و زانیاری ستراتیژی كوردستان كه سه‌ر به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه، به تۆڕی هەواڵی سلێمانی راگه‌یاندووە "به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی له‌وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوورییه‌وه ده‌ستم كه‌وتوه، دابه‌شكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به‌رده‌وامی ده‌بێت و دوای جه‌ژنی قوربانیش خشته‌ی موچه بۆ مانگی ته‌مووز بڵاوده‌كرێته‌وه".
وتیشی"بۆیه چاوه‌ڕوانده‌كرێت دوای كۆتایی هاتنی پشوه‌كانی جه‌ژنی قوربان ده‌ست به دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی ته‌مووزی فه‌رمانبه‌ران بكرێت".
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه ئایا موچه‌ی مانگی داهاتوو كار به‌سیستمی بایۆمه‌تری موچه ده‌كرێت یاخود موچه‌كه هاوشێوه‌ی ئێستا به‌پاشه‌كه‌وته‌وه دابه‌شده‌كرێت، ماڵپەڕەکە ڕایگەیاندووە بەپێی ئەو زانیاریانەی له‌ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه ده‌ست كه‌وتووه، بۆ مانگی داهاتووش موچه به‌سیستمه كۆنه‌كه ده‌درێت، واته به‌پاشه‌كه‌وته‌وه.