بۆچوونی بزووتنەوەی گۆڕان لە بارەی ڕیفراندۆمەوە

شۆڕش حاجی وتەبێژی گۆڕان، ڕایگەیاند، ئەگەر هاتوو ڕیفراندۆم ئەنجام درا بزوتنەوەی گۆڕان لەگەڵ ڕیفراندۆم و دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستاندایە.


شۆڕش حاجی ئەندامی خانەی ڕاپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان وتی هەوڵدەدەن ڕیفراندۆم ئەنجام نەدرێت و دوا بخرێت بۆ کاتێکی تر لەبەر ئەوەی ئەنجامدانی لەئێستادا زیانی زۆرترە لە قازانج، بەڵام ئەگەر ئەنجامدرا ئەوکاتە هەڵوێستێکی دیکەیان دەبێت.

ڕوونیشیکردووەتەوە، لەبەرئەوەی هەرێمی کوردستان ئابورییەکی سەربەخۆی نییە و پایەکانی دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان بوونی نییە، بۆیە پێیان وایە ئێستا کاتی ڕیفراندۆم نییە.

وتوشیەتی، ئەگەر هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی هەرێم بەو یاسایەی ئێستا ئەنجام بدرێت، بزوتنەوەی گۆڕان بە تەنها یاخود بە ڕێککەوتن لەگەڵ لایەنەکانی تر کاندیدی دەبێت بۆ پۆستی سەرۆکی هەرێم.




PM:07:15:26/08/2017