له‌گه‌ڵ
نزیكبوونه‌وه‌ى جه‌ژنى قوربان، لیژنه هاوبه‌شه‌كانى قائیمقامیه‌تى سلێمانى ده‌ستى
گرت بەسەر جۆرێک چوکلێتدا و داوا لە هاوڵاتیان دەکرێت کە بەکاری نەهێنن
"گۆران قادر"
سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند "لیژنه‌ی سێی
سه‌ر به لیژنه هاوبه‌شه‌كان، له شاری سلێمانی ده‌ستی به‌سه‌ر بڕێكی زۆر شیرینی
(چوكلێتی به‌ره‌كه) دا گرتووه، و رێگه به فڕۆشتنی نادرێت".
وتووشیەتی
"پێشتر چه‌ند جارێك كۆمپانیای هاورده‌كاری شیرینی (چوكلێتی به‌ره‌كه)
ئاگادار كراوه‌ته‌وه له نزیكی ماوه به‌سه‌رچوونیه‌وه كه پێش جه‌ژنی قوربانه،
ئه‌مڕۆ 28 ى ئابى 2017 ماوه‌ی به‌سه‌ر ده‌چێت، بۆیه هاوڵاتیان ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه
له به‌ركارنه‌هێنانی".
ڕوونیشی کردووەتەوە"به‌هۆی
سه‌رپێچی خاوه‌نه‌كه‌ی له مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن، له‌لایه‌ن لیژنه‌كان و
به فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر شیرینی (چوكلێتی به‌ره‌كه) دا
گیراوه و له ناوچه‌ی تانجه‌رۆ له‌ناو ده‌برێت".
داوا دەکات له هه‌ر
شوێنێك (چوكلێتی به‌ره‌كه) فڕۆشرا لیژنه هاوبه‌شه‌كان ئاگاداربكه‌نه‌وه، هه‌روه‌ها
له كاتی كڕیندا ئاگاداری مێژووی ماوه‌ى به‌سه‌رچوونی كاڵا و شمه‌كه‌كان بن.