ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک لە دانیشتنی ئەمڕۆیدا بڕیاری دا پارێزگاکە
بەشدار بێت لە ڕیفراندۆمی هەرێمدا.
ئەمڕۆ ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک، بە ئامادەبوونی نەجمەدین کەریم،
پارێگاری ئەو شارە کۆبووەوە و تیایدا بڕیاری دا پارێزگای کەرکوک بەشداری بکات لە
ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستاندا بۆ سەربەخۆیی.
دانیشتنەکە لەسەر داواى ٢٢ ئەندام گفتوگۆى لەسەر کراوە و هەریەکە لە لیستى عەرەب و تورکمان
بایکۆتى دانیشتنەکەیان کرد.
نەجمەدین کەریم ڕایگەیاند لەگەڵ بەشێک لەوانەدا کۆبوومەتەوە کە بایکۆتى
ئەم دانیشتنەیان کردووە و وتوویانە دەیانەوێت بەشداری کۆبوونەوەکە بکەن بەڵام لە
ڕاگەیاندن دەترسن.
وتوشیەتی هەندێک حەز دەکەن ئێستا شەڕ لە کەرکوک ڕووبدات بۆئەوەى بڵێن
دۆخی ئەمنی شارەکە جێگیرنییە.