وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لەبارەی بڕیاری ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک بۆ بەشداری شارەکە لە ڕیفراندۆمی هەرێمدا ڕایگەیاند، بڕیارەکە بڕیارێکی ترسناکە و هه‌ڵه‌یه‌كی دیكه‌یه به زنجیری هه‌ڵه‌كانه‌وه.
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لەبارەی بڕیارەکەوە وتوشیەتی "له كاتێكدا ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی هه‌ڵه‌یه‌كه، ئه‌و بڕیاره‌ی ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك ده‌ریكردووه بۆ به‌شداریكردن له‌و ریفراندۆمەدا هه‌ڵه‌یه‌كی دیكه‌یه به زنجیری هه‌ڵه‌كانه‌وه".
لە لێدوانەکەی وەزارەتی دەرەوەی تورکیادا ئەوەشهاتووە "ئەو بڕیارە بۆ جارێكی دیكه پیشێلكردنی جددی ده‌ستووری عێراقه".
ئەمڕۆ ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک لەسەر داواى ٢٢ ئەندام کۆبووەوە و تیایدا بڕیاریدا پارێزگای کەرکوک بەشداری بکات لە ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستاندا بۆ سەربەخۆیی، تیایدا هەریەکە لە لیستى عەرەب و تورکمان بایکۆتى دانیشتنەکەیان کرد.