بەڕێوەبەری پەیوەندیە گشتیەکانی NRT دەستی لەکارکێشایەوە

بەڕێوەبەری پەیوەندیە گشتیەکانی دامەزراوەی میدیایی نالیا دەستی لەکارکێشایەوە و ڕایگەیاند "ھیچ پەیوەندیەکم بەو دامەزراوەوە ناماوە"

ئەمڕۆ چوارشەممە 30ی ئاب دڵشاد حسێن، بەڕێوەبەری پەیوەندیە گشتیەکانی دامەزراوەی میدیایی نالی دەستی لەکارکێشایەوە و ڕایدەگەیەنێت "بۆ ماوەی زیاتر لە ٢ ساڵ وەك بەڕێوەبەری پەیوەندیە گشتیەکانی دامەزراوەی میدیایی نالیا لەگەڵ ئەو دامەزراوە کارم کردوە، کە بەشانازیەوە ئەزمونێکی باش بوو بۆ کاری من لە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەھلی بێلایەن".

هەروەها دەڵێت "سوپاسی بەرێوەبەر و تەواوی کارمەندان دەکەم کە ئەو ماوەیە پێکەوە کارمان کردوە، لە ئەمڕۆوە بە شێوەیەکی ئاسایی من لەو دامەزراوە نامێنم و ھیچ پەیوەندیەکم بەو دامەزراوەوە نامێنێت".




PM:08:35:30/08/2017