عەلی باپیر ژنهێنانی چوارەمی دوا دەخات
چالاکوانێکی ژنان ئامادەیە هاوسەرگیری لەگەڵ بکات

ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی لە بەرنامەیدایە ژنی چوارەم بخوازێت، بەلآم لەسەر داوای هاورێ و دۆستانی ژنهێنانەکەیان پێ دواخستووە، چالاکوانێکی ژنانیش لە نووسینێکی تەنز ئامێزدا ئامادەیی خۆی پێشان دەدات هاوسەرگیری لەگەڵ عەلی باپیر بکات.

بەم دواییانە لە هەندێک میدیایەوە بلآوکرایەوە کە عەلی باپیر ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی سەرقاڵی هێنانی ژنی چوارەمە، دوای بەدواداچوونێکی سپی، ئەو هەواڵە پشتڕاستکرایەوە، بەلآم سپی ئەو زانیاریەی دەستکەوت کە عەلی باپیر لەسەر داوای هاوڕێیان و دۆستانی ژن هێنانی چوارەمی دواخستووە.

لەگەڵ بلآوبوونەوەی ئەو هەواڵە چالاکوانی ژنان و خاوەنی کتێبی "ئۆقیانووسێک لە تاوان" خەندان جەزا، لە تۆڕی کۆمەلآیەتی فەیسبووک لە پۆستێکدا نامەیەکی کراوە دەنووسێت بۆ ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی و ئامادەیی خۆی نیشان دەدات هاوسەرگیری لەگەڵ بکات.

دەقی نووسینەکە..

نوسینێکی جوان و پڕ مانا بۆ عەلی باپیرو هەموو باپیرەکان.

خاندان جەزا.

من عاشقی باپیرم

دەمەوێ من ببمە ژنی جوارهەمت ،بیستم دەتەوێ ژنی جوارهەم مارەببری !

وەرە من بخوازە بێ سێودوو دەتکەمە هاوسەرم ،هەرچی تۆ نەیلێێ ناکرێو نابێ ،بەلێنت پێدەدەم دەستم لەهەویرابێ وەک بوکەلە لەخزمەتدا دەوەستم.

دەمەوێ من بخوازی دەزانی بۆ هەموشەوێک چیرۆکێکی سەدوویەک شەوەت بۆ بخوێنمەوە، بەلام لەفەرهەنگو دەسنوسی خۆم .لەوچیرۆکەدا دەمەوێ فێرت کەم

ژن مانای چی !

پەیوەندی نیوان دوو رەگەزبە واتای چی!

خێزان چ واتاو چ پێگەو چ رۆلێکی هەیە !

دەمەوێ فێرت کەم ژن بون بەواتای نانکردن و مال خاوێنکردن و قاچ هەلبرین نییە باپیر !

دەمەوێ ژنت بم تاحالیت کەم ٤ ژن بەرامبەر ٤ مێردە !

لەچێرۆکەکانمدا فێرت دەکەم چیژ چیەوچۆنە.

حالیت دەکەم ماچ ئەسپێ نییە لەم سەر سەرینەوە بفرێ بۆسەر ئەوسەرین

سەرلەنوێ داستانی عیشقت بۆدەلێمەوە تا حالی بیت عیشق چ دەریایەکی بێسنورە نەمەرزی هەیەو نە ناسنامە

وەرە بامن و تۆ برۆین بۆمانگی هەنگوینی تانیشآنت دەم مانای مانگا دۆشین نییە باپیر!!

کەهاتی تەنها مەیە ناسنامەو ئەدرەسی هەموژنەکانی ترت بهێنە .. چونکە وەک تۆ مافیان هەیە.

گەرهاتی گیرفانەکانت بتەکێنە لەبری دۆلارو دراو پریانبکە لە یاسای بەرابەری.

جانتا دبلۆماسیەکەت فرێدە کۆلەپشتێک لەئازادی لەگەل خۆت بهێنە

وەرە بافێرت کەم دۆست گرتن.




PM:12:11:02/09/2017