هەڵسوڕاوێکی دیار و پێشمەرگەیەکی کۆنی یەکێتی خۆی بۆ پۆستی سەرۆکی هەرێم کاندید دەکات
پێشمەرگەی کۆن و ناسراوی یەکێتی و ئێستای گۆڕان مام رۆستەم خۆی کاندید دەکات بۆ پۆستی سەرۆکی هەرێم.
چەند هاورێیەکی نزیک مام رۆستەم هەڵسوڕاوی بزووتنەوەی گۆڕان بە سپی راگەیاند، مام رۆستەم هەڵسوڕاوی گۆڕان و پێشمەرگەی کۆنی یەکێتی خۆی کاندید دەکات بۆ پۆستی سەرۆکی هەرێم.
سپی پەیوەندی کرد بە مام رۆستەمەوە، ئەو لای خۆیەوە هەواڵەکەی پشتڕاستکردەوەو ئامادە نەبوو هیچ تر ئاشکرا بکات.
تا ئێستا نەزانراوە ئایا مام رۆستەم کاندیدی گۆڕانە، یان سەربەخۆ خۆی هەڵبژاردووە.
پۆستی سەرۆکی هەرێم کە لە سالێ ٢٠٠٥ ەوە لە هەرێم دامەزرا لەو دەمەوە مەسعود بارزانی ئەو پۆستەی بەڕێوەبردووەو لە ساڵی ٢٠٠٩ەوە لە ڕێگای خەڵکەوە هەڵبژاردنی بۆ کرا. لە ساڵی ٢٠١٣ سەرباری بەسەرچوونی ماوەی یاسایی بەلآم بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی پەرلەمانی یەکێتی و پارتی لە پەرلەمانی کوردستان ماوەکەی بۆ درێژکرایەوە، لە ١٩ ی ئابی ٢٠١٥ ەوە ماوەی یاسایی بەسەرچووە.
هەرچەندە بارزانی چەند جارێک بە میدیاکانی راگەیاندووە کۆ خۆی کاندید ناکاتەوە، بەلآم تا ئێستا ئەو پرسە یەکلایی نەبۆتەوە لەرووی یاساییشەوە بارزانی ناتوانێت خۆی هەڵبژێرێتەوە.
PM:09:04:02/09/2017