مەلا سامان سەنگاوی کە دوو هەفتە لەمەوبەر لە چەمچەماڵ لەلایەن چەند چەکدارێکەوە هێرشکرایە سەری. سەرەداوی روداوەکە دەرکەوتووەو هێرشبەرەکە پاسەوانی بەرپرسێکی حیزبی یە.
کەناڵی KNN بڵاویکردەوە " دوای 14 رۆژ به‌سه‌ر هێرشكردنه سه‌رمامۆستا ئاینیه‌كه‌ی چه‌مچه‌ماڵ سه‌ره‌داوی ڕوداوه‌كه ئاشكرا ده‌بێت وئه‌و كه‌سه‌ی هێرشی كرده سه‌ر مامۆستا ئاینیه‌كه ، پاسه‌وانی به‌رپرسێكی حزبیه‌و ، ده‌زگا ره‌سمیه‌كانی قه‌زاكه‌ش داوایان له‌ولایه‌نه سیاسیه‌كردووه ئه‌و كه‌سه راده‌ستی یاسابكه‌ن".
ئەو میدیایە بڵاویکردۆتەوە " ئه‌م BMW ڕه‌شه كه بووه‌ته مه‌ترسی و به‌ڵا بۆسه‌ر گیانی هاوڵاتیان و ده‌نگی ئازادیخوازان له چه‌مچه‌ماڵ ، هه‌ر جاره له شوێنێك به كۆمه‌ڵێك چه‌كداری ده‌مامكداره‌وه په‌لاماری ئازادیخوازان و هاونیشتیمانیان ده‌دات".
مه‌لا سامان سه‌نگاوی، وتاربێژ و مامۆستای ئایینی، رۆژی 18 ی ئابی رابردوو له به‌رده‌م مزگه‌وتێكی شارۆچككه‌كه هێرشیكرایه‌سه‌ری و برینداركرا ، ئه‌گه‌رچی ئێستا سه‌ره‌داوی ئه‌و ڕووداوه لای ده‌زگا ئه‌منییه‌كانه ، به‌ڵام تائێستا ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و ڕووداوه ده‌ستگیرنه‌كراون.
به‌پێی زانیارییه‌كانی ئەو کەناڵە یه‌كێك له تۆمه‌تبارانی ئه‌و هێرشه، پاسه‌وانی به‌رپرسێكی حزبیی ناوچه‌كه‌یه و فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی له‌لایه‌ن دادوه‌ره‌وه ده‌رچووه و دوای جه‌ژن خۆی راده‌ستی پۆلیس ده‌كات.
تائێستا ده‌زگا ئه‌منیه‌كان و ئاسایش هیچ ڕوونكردنه‌وه‌كیان له‌سه‌ر ڕووداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی چه‌مچه‌ماڵ نه‌داوه، نه تاوانباران ده‌ستگیركراون نه رووداوه‌كانیش كۆتاییان پێهاتووه و دوای هێرشكردنه سه‌ر مه‌لا سامان سه‌نگاوی له یه‌كه‌مین رۆژی جه‌ژنی قوربانیشدا هێرشكرایه سه‌ر مامۆستا محه‌مه‌د حه‌مید.