ئاراس رواندزی هاوکاری میدیایی ئازاد جوندیانی وەڵامی هەواڵێکی دەزگاکانی ڕاگەیاندن لەبارەی ئازاد جوندیانیەوە دەداتەوە ڕایدەگەیەنێت "ئازاد جندیانی لەهیچ ئۆرگانێکی حزبیدا کار ناکات".
ئاراس رواندزی، ھاوکاری میدیایی ئازاد جوندیانی، ئەندامی دەست لەکارکێشاوەی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە روونکردەوەیەکدا کە وێنەیەکی دەست "سپی میدیا کەوتووە رایدەگەیەنێت "ئەو ھەواڵەی کە گوایە جوندیانی لەناو پارتی دیموکراتی کوردستاندا بووبێتە بەرپرسی مەلەفی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە دامەزراوەیەک کە من نەمبیستووە بەناوی ژووری عەمەلیاتی ڕاگەیاندنی پارتی، ئەم ھەواڵە نەک ھەر سەرلەبەری درۆیە، بەڵکو ئەمە ھەموو ئاماژەکانی ھی ئەوەن کە دەستچنراوی دەزگایەکی موخابەراتی بێت و ئەم سایتەش تێوەگلابێ، بۆیە ھیوادارین لەنائاگاییەوە بووبێ".
ئاراس رواندزی، ئەوەشی خستە روو کە مەبەست لەو جۆرە ھەواڵە ھەڵبەستراوەش، ئەوەیە کە لەپشتی ھەواڵەکەوە ژمارەیەک پەیج و ئەکاونتی نەناسراو بخەنەگەڕ بۆ سوکایەتیکردن بەم یان بەو ئاکتۆری ناو یەکێتیی.
جەختیشی لەوە کردەوە کە ئازاد جوندیانی، لەھیچ ئۆرگانێکی حزبیدا کار ناکات، چونکە ئێستا ئەندامی ھیچ حزبێک نییە و ھاوکات رێزی بۆ ھەموو حزبەکانی کوردستان ھەیە، لەپێشیانەوە پارتی دیموکراتی کوردستان کە (وەھاب ئاغا)ی باوکی یەکێک بووە لەدامەزرێنەرانی و ئەمەش بە شانازی بۆ خۆیی و کەس و کارو ھەڤاڵانی دەزانێ .
ئاراس رواندزی، ئاماژەی بەوەش دا کە ئازاد جوندیانی، تەواوی تواناکانی خۆی بۆ سەربەخۆیی کوردستان تەرخانکردووە و زۆریش پێی خۆش دەبوو کە بەشێوەیەکی ئۆرگانی لەگەڵ دەستەو دامەزراوەکانی تایبەت بە ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کاری بکردایە، کە بەداخەوە لەبەر حەساسیەتی ھەندێ لایەن نەکرا بەشێوە ئورگانییەکە بەشدار بێت، بۆ ئەمەش لەوەختی گونجاودا دوای ریفراندۆم
جوندیانی خۆی داستانی ئەو حەساسیەتەو لێکەوتەکانی ڕوون دەکاتەوە
ھاوکاریی میدیایی ئازاد جوندیانی، ئەوەشی روون کردەوە: ئێستا جوندیانی لەگەڵ رووناکبیران، کەسایەتییەکان و ھاووڵاتیان
کوردستان لەپەیوەندی بەردەوام دایە بۆ ھاندانیان و بەشداریکردنیان لە ریفراندۆمی سەربەخۆیی و بڕوای بەوە نییە بەوباس وخواسە
لاوەکی و ھەڵبەستراوانە خۆی سەرقاڵ بکات
لە چەندڕۆژی ڕابردوودا ھەواڵی ئەوە بڵاوبووەوە کە ئازاد جوندیانی لەناو پارتی دیموکراتی کوردستاندا بووبێتە بەرپرسی مەلەفی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.