بڕیارە ئەمڕۆ مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە شاری سلێمانی كۆبێتەوەو چەند پرسێك تاوتوێ بكات.
كەمێك لەمەوبەر ماڵپەڕی فەرمی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان بڵاویكردەوە "ئەمڕۆ مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەشاری سلێمانی كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی دەكات و پرسی ریفراندۆم لە هەرێمی كوردستان و كاراكردنەوەی پەرلەمان و هەڵبژاردنی پەرلەمان و سەرۆكی هەرێمی كوردستان تاووتوێ دەكات".
كۆبوونەوەكەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی، پاش كۆبوونەوەی دوێنێی سەركردایەتی هاوبەشی یەكێتی و گۆڕان دێت كە لەسەر پرسی كاراكردنەوەی پەرلەمان و پرۆسەی ریفراندۆم گفتوگۆیان كرد و بەبێ هیچ ئەنجامێك كۆتایی هات و هیچ ڕاگەیەندراوێكیشیان بۆ ڕای گشتی و ڕاگەیاندنەكان بڵاونەكردەوە.