كۆبونەوەی‌ مەكتەبی‌ سیاسی‌ یەكێتیی كۆتاییهات

كۆبونەوەی‌ مەكتەبی‌ سیاسی‌ یەكێتیی كۆتاییهات و سبەینێ‌ ئەنجومەنی‌ سەركردایەتی‌ یەكێتیی لەشاری‌ سلێمانی‌ كۆدەبێتەوە

ئەمڕۆ 6ی‌ ئەیلولی‌ 2017 مەكتەبی‌ سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەبارەگای‌ مەكتەبی‌ سیاسی‌ یەكێتیی لەشاری‌ سلێمانی‌ كۆبوەوە و وەك پێشتر ڕاگەیەندرا كۆبونەوەكە تایبەت بووە بەڕیفراندۆم و كاراكردنەوەی‌ پەرلەمان و هەڵبژاردنەكانی‌ پەرلەمان و سەرۆكایەتی‌ هەرێم.

بەپێی زانیاریەكانی "سپی" لە کۆبوونەوەکەدا هیچ بڕیارێک نەدراوە و ڕاگەیەندراویشیان لەسەر ئەنجامی کۆبوونەوەکە نابێت

هاوكات ماڵپەڕی فەرمی یەكێتییش بڵاویكردەوە "سبەینێ‌ پێنجشەممە 7ی‌ ئەیلولی‌ 2017 كۆبونەوەی‌ ئەنجومەنی‌ سەركردایەتی‌ یەكێتیی لەشاری‌ سلێمانی‌ بەڕێوەدەچێت".




PM:02:33:06/09/2017